Add parallel Print Page Options

قوربانی هاوبەشی

11 «”ئەمانەش ڕێنماییەکانن دەربارەی قوربانی هاوبەشی[a]، ئەوەی کەسێک دەتوانێت بۆ یەزدانی بهێنێت.

12 «”ئەگەر بۆ سوپاسکردن هێنای، ئەوا بۆ قوربانی سوپاسگوزاری کولێرەی فەتیرەی بە زەیت شێلراو و ناسکە نانی[b] فەتیرەی بە زەیت چەورکراو و باشترین ئاردی شێلراو، کرابێتە کولێرەی بە زەیت شێلراو. 13 لەگەڵ کولێرەی بە هەویرترش، قوربانییەکەی لەسەر قوربانی سوپاسگوزاری بۆ ژیانە هاوبەشییەکەی پێشکەش دەکات. 14 لە هەر جۆرێکیان یەکێک وەک پێشکەشکراوێک دەهێنێت، وەک بەخشینێک بۆ یەزدان، بۆ ئەو کاهینە دەبێت کە خوێنی قوربانی هاوبەشی دەپرژێنێت. 15 گۆشتی قوربانی سوپاسگوزاری بۆ ژیانی هاوبەشییەکەی لە ڕۆژی قوربانییەکەی دەخورێت، هیچی لێ ناهێڵێتەوە بۆ بەیانی.

Read full chapter

Footnotes

  1. 7‏:11 قوربانی هاوبەشی: بڕوانە 3‏:1‏.‏
  2. 7‏:12 ناسکە نان: ناوەشکێنە.‏